هەوڵێکی فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی دژی بەرپرسانی کورد ئاشکرا دەبێت

 هەوڵێکی فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی دژی بەرپرسانی کورد ئاشکرا دەبێت
ھەولێکی ھادی عامری سەرۆکی رێکخراوی (بەدر)ی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆ دووخستنەوەی بەرپرسە کوردەکان ئاشکرادەبێت.

سەڵاح دەلۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ھادی عامری، فەرماندەی میلیشیای بەدر و فەرماندەی گشتیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک کار بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بۆ لیستی حەشدی شەعبی دەکات.

سەڵاح دەلۆ ھەروەھا رایگەیاندووە، حەشدی شەعبی ھەوڵ دەدات لەڕێگای لیستەکەیەوە، رکابەریی نوری مالیکی و حەیدەر عەبادی بکات.

ئەو بەرپرسەی پارتی نیگەرانیی حزبەکەی لەبارەی بارودۆخی ئێستا دەردەبڕێت و پێی وایە ئەوەی لایەنە عێراقییەکان بە تایبەت حەشدی شەعبی نیازیان بەرامبەر کورد باش نییە و بەرپرسە کوردەکان لە کەرکووک دوور دەخەنەوە.

پێشتر محەمەد بازیانی، چاودێری سیاسی رایگەیاندبوو، حەشدی شەعبی نیازی باش نییە و ھادی عامری ھەوڵ دەدات بە پارە لایەنگر لە کەرکووک بۆخۆی پەیدا بکات.

حەشدی شەعبی لە زیاتر لە ٦٠ میلیشیای شیعەمەزھەبی عێراقی پێک دێت. بە فەتوای ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دوای ھەرەس پێھێنانی سوپای عێراق لە مانگی حوزەیرانی٢٠١٤ لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دروست بووە.

بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق، حەشدی شەعبی بە نیازە لیستێک دروست بکات و بەشێوەیەکی سەربەخۆ بەشداریی ھەڵبژاردنی پەرلەمان بکات.










باسنیوز
Top