. كوردانى ئێزدی ئامارى قوربانییه‌كانى ده‌ست داعش ڕاده‌گه‌یه‌نن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كاروبارى ئێزدییان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، ئامارى قوربانیانى ئێزدی له‌سه‌ر ده‌ستى داعش ئاشكرا ده‌كات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، تائێستاش 3210 ڕفێندراو، ڕزگار نه‌كراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كاروبارى ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ئامارێكدا كه‌له 1/ 112/ 2017 نوێكراوه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پێش هێرشه‌كه‌ى داعش بۆ سه‌ر شنگال له 3/ 8/ 2017، ژماره‌ى ئێزدییه‌كان له ته‌واوى عێرقدا، نزیكه‌ى 550 هه‌زار كه‌س ده‌بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه شه‌ش هه‌زار 417 ئێزدی له‌لایه‌ن ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعشه‌وه ڕفێندران، له‌و ژماره‌یه، سێ هه‌زار و 547 ئافره‌تن و دوو هه‌زار و 287 كه‌سیان له ڕه‌گه‌زى نێرن.
له كۆى ڕفێندراوه‌كان، توانراوه سێ هه‌زار و 207 له ده‌ست داعش ڕزگار بكرێن، به‌ڵام تائێستاش سێ هه‌زار و 210 ڕفێندراویان لاى داعشن، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 507 ئافره‌تن و هه‌زار و 703 كه‌سیان، له ڕه‌گه‌زی نێرن.
به‌پێی ئاماره‌كه، تائێستا 47 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى ئێزدییه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌یان گۆڕى تر كه گۆڕى تاكی تر، هاوكات، 68 مه‌زارى ئێزدی ته‌قێنروانه‌ته‌وه.
bas news-
