پەرلەمانی سربیا: گەلی كورد پڕاكتیزەی مرۆڤایەتی و دیموكراسی دەكات لە ھەرێمی كوردستان
(فەلاح حەسەن) جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی جیھان، لە میانەی كۆبوونەوەی ھاوبەشی ھەردوو ئەنجوومەنی سەركردایەتیی لاوانی سیاسیی سربیا و لاوانی پارتی گەلانی ئەورووپادا، لەلایەن (د. ڤاڵدمیر ئۆرلیچ) جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سربیاوە پێشوازی كرا.
لە دیدارەكەیدا (فەلاح حەسەن) باسی رەوشی ھەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانی كرد، بە تایبەتی لە دوای پەلاماردانی نامرۆڤانەی حەشدی شەعبی و ھەندێ لە میلیشیا شیعەكان بۆ خورماتوو و شوێنەكانی دیكەی كوردستان و، ئاماژەی بەوەیش دا كە، دووبارە كوردستان لە ھەندێك شوێندا جینۆساید دەكرێتەوە.
دكتۆر (ڤاڵدمیر) جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سربیا، خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و باسی لە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە كرد بەسەر داعشدا، هەروەها ئاماژەی بە ریفراندۆمی سەربەخۆییی كوردستان دا كە گەلی كورد پڕاكتیزەی مرۆڤایەتی و دیموكراسی دەكات لە ھەرێمی كوردستانی عێراقدا.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سربیا گوتیشی، "خۆشحاڵ دەبین بە پەرەپێدانی دۆستایەتییەكانمان لە پەرلەمانی سربیادا لەگەڵ پەرلەمانی ھەرێمی كوردستان و، ئامادەین پێشوازی لە شاندی پەرلەمانەكەتان بكەین".
kdp-
