حەشدی تورکمانی نووسینگەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە خورماتوو دەسووتێنن

 حەشدی تورکمانی نووسینگەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە خورماتوو دەسووتێنن
چەکدارانی حەشدی تورکمانی ئۆفیسی دووزخورماتووی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دەسووتێنن و سەرجەم بەڵگەکان بەڤیدیۆ تۆمار کراون.



بەپێی ئەو زانیارییةكان، ڕێکەوتی 2017/10/16حەشدی تورکمانی بەسەر ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن یان لە خورماتوودا داوە و سووتاندوویانە، لە کاتێکدا بەڵگەی ڤیدیۆیی لەو بارەوە ھەیە و سەرجەم کەلوپەل و پێداویستییەکانی کۆمسیۆن لەلایەن حەشدی تورکمانییەوە سوتێندراون و ئەوەی بەکەڵک ھاتووە، تاڵانیان کردووە و تاقمی قەنەفە و پێداویستیی فێنکەرەی ئۆفیسی کۆمسینیان بۆ بارەگای سەرەکیی حەشد لە دووزخورماتوو بردووە".



ئەمە لە کاتێک دایە کە ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن لە دووزخورماتوو دەکەوێتە ناو خانووی نووسینگەی شەھیدان و ئەنفالکراوانەوە.


باسنيوز
Top