شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته فه‌ره‌نسا
ئه‌و شانده باڵایه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیله‌وه چوونه‌ته ناو خاكی توركیا و له‌وێوه‌ش به‌ره‌و فه‌ره‌نسا به‌ڕێكه‌وتوون.
كه‌مێك به‌ر ئێستا ئه‌و شانده باڵایه‌ی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته پاریس و بڕیاریشه سبه‌ی شه‌ممه، له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆببێته‌وه.
به گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌و شانده باڵایه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بووه.
بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌یدا، بارودۆخى گشتى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاووتوێ بكرێت و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و فه‌ڕه‌نساش بخرێته به‌رباس.
k24 -
