فازڵ میرانی ده‌ڵێت: ریفراندۆم به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژووییه .. داواكاری ئێمه‌ش بۆ گفتوگۆ له لاوازیمان نیه
میرانی كه ئه‌و لێدوانه‌ی له چله‌ی ماته‌مینی عه‌لی عه‌بدوڵڵا جێگری پێشووی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی پێشكه‌شكرد، گوتی: داواكاری كورد بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا له لاوازی كورد نییه كه هه‌ندێك وا بیر ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو سه‌لماندنی ئه‌و راستیه‌یه كه كه‌سانی پاك له لێكۆڵینه‌وه سڵناكه‌نه‌وه و كه‌سانی به‌هێز هه‌میشه ئاماده‌ی گفتوگۆ و دانوستانن.
میرانی گوتی: به‌هه‌ره‌شه و سزادانێكی به‌كۆمه‌ڵ ناتوانرێت هه‌یبه‌ت و ئیراده‌ی گه‌لێك بشكێندرێت، به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد، كه هه‌میشه هه‌وڵی سه‌رخستنی ئیراده‌ی خۆیداوه و له ئاینده‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی جه‌ختی كرده‌وه، ده‌ره‌نجامه‌كانی ریفراندۆم بوونه‌ته واقعێك و پێویسته هه‌موو به‌یه‌كه‌وه پشتگیری لێ بكه‌ین و گوتی، رووداوه‌كانی دوای 16ی ئوكتۆبه‌ر بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی دوژمنانه كه ئیراده‌ی گه‌لی كورد به تانك و تۆپ ناڕوخێت و له‌ناو ناچێت.
k24 -
