عه‌مید سه‌رحه‌د قادر سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و دادوه‌ره تۆمار ده‌كات كه فه‌رمانى گرتنى بۆ ده‌ركردووه
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی قه‌زا و شاره‌دێكانى كه‌ركووك، له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت: "هۆكارى ده‌ركردنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردنم بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له 13/ 4/ 2014 دا له شارى دووبز، چه‌ند كه‌سێك ئازادكراون كه تۆمه‌تى تیرۆریان له‌سه‌ر بووه، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ڕۆژێك دواتر ئۆتۆمبێلێكى دادوه‌ره‌كه ته‌قێنراوه‌ته‌وه و دواى ئه‌و ڕووداوه‌ش كۆمه‌ڵێك گه‌نج وه‌كو ناڕه‌زایه‌تییه‌ك په‌لامارى دادگا و ماڵى دادوهریاندا و سووتاندیان".
ئاماژه به‌وه‌شده‌دات، كه: "دواى 3 ساڵ له‌و ڕووداوه دادوه‌رێك به‌ماده‌ى 4 ى تیرۆر سكاڵاى له‌سه‌ر من و چه‌ند كه‌سێكى تر تۆمار كردووه، له‌كاتێكدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به ڕووداوه‌كه‌وه نه‌بووه و ئه‌و كاته‌ش ڕێكاری یاساییمان گرته‌به‌ر و تاوانبارانمان سزادا".
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی قه‌زا و شاره‌دێكانى كه‌ركووك، ڕوونیكردووه‌ته‌وه، كه 315 كه‌س له‌گه‌ڵیدا له‌شه‌ڕى تیرۆریستان‌دا شه‌هید بوون، نووسیویه‌تى: "برایه‌ك و 15 پۆلیسی نزیكى خۆم شه‌هید كراون، ته‌نها له ساڵى ڕابردوودا زیاتر له 240 تیرۆریستمان ده‌ستگیركردووه و سه‌رجه‌میان سزادراون، له 15 ساڵ زیندانیكردنه‌وه تاوه‌كو له سێداره‌دانیان بۆ بڕدراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ى گرنگى وه‌كو كوشتنى حهمهخانى حاجى دارا و ئه‌بو سه‌دام و محه‌مه‌د خه‌لیل و شێخ عه‌بدوڵا سامیمان یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه و تاوانبارانمان ده‌ستگیركردووه، كه‌چی خۆمان به‌ماده‌ى تیرۆر تۆمه‌تبار كراوین".
هه‌روه‌ها، ئاشكرای كردووه، كه زیاتر له 14 جار برینداربووه و به‌ده‌یان هاووڵاتى كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و مه‌سیحی له ده‌ست گرووپه تیرۆریستییه‌كان ئازاد كردووه: "ڕۆژ هه‌بووه تا چوومه‌ته حه‌ویجه و گه‌ڕاومه‌ته‌وه 18 بۆمب به‌خۆم و هێزهكانمدا ته‌قیونه‌ته‌وه".
له‌كۆتایی ڕاگهیاندراوهكهیدا، عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، نووسیویه‌تى: "ئه‌وه‌ى دژ به من كراوه، مایه‌ى گاڵته‌جاڕییه و دادوه‌ر خۆى تۆمه‌تباره به ڕزگاركردنى تیرۆریست و له هه‌ولێر سكاڵا له‌سه‌ر حاكم محه‌مه‌د تۆمارده‌كه‌م و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانیش ده‌خه‌مه‌ڕوو"
bas news -
