یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان له‌سه‌ر پشووه‌كه‌ى ڕۆژانى شه‌ممه دێته ده‌نگ
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند:" دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و په‌یڕه‌وكردنى سیستمى پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ وه‌زرى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵى خوێندن، بڕیاریدا كه ڕۆژانى شه‌ممه بكرێته پشووى فه‌رمى و له وه‌رزى دووه‌مدا پشووه‌كه هه‌ڵبگیردرێت".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، له‌و قۆناغه‌دا تا ڕاده‌یه‌كى باش ئه‌و پشووه یارمه‌تى مامۆستایان داوه و جێى ڕه‌زامه‌ندییان بووه.
سه‌رۆكى یه‌كێتییه‌كه، گوتیشى: "ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پشووهكهمان وه‌ك ئه‌زموونێك وه‌رگرتووه و دواى ته‌واوبوونى وه‌رزى یه‌كه‌م و لێكدانه‌وه‌ى ده‌رئه‌نجامه‌كانى، ئه‌گه‌ر زانیمان هۆكاره‌كانى بڕیاردان بۆ ئه‌و پشووه هه‌ر به‌رده‌وامن، ئه‌وا به‌هاوكارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، بۆ وه‌رزى دووه‌میش ئه‌و پشووه ده‌هێڵین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كارى پێویستمان ده‌ست پێكردووه".
ئاشكراشى كرد، كه به‌پێى ئه‌نجامى سه‌ره‌تایى وه‌رگرتنى ڕاى لایه‌نه په‌روه‌رده‌ییه‌كان، به‌رده‌وامبوونى ئه‌و پشووه به باش زاندراوه، به‌ڵام پێویستى به بڕیارێكى دیكه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هه‌یه.
bas news -
