گەرمیان.. چەند چەکدارێکی عەرەب رێگری لە خەڵک دەکەن
ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه، كه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له ناوچه‌ى (كوڵه‌جۆ) كه ده‌كه‌وێته نێوان شارى كه‌لار و شاره‌دێى جه‌له‌ولاوه، به‌ناوى پێشمه‌رگه‌ى سه‌ر به به‌رپرپسێكی یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانه‌وه، ڕێگرى له هاووڵاتییانى ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و پاره به‌زۆر له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن،
له‌وباره‌یه‌وه، شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، به‌رپرسی لقى خانه‌قینی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به (باس‌نیوز)ى، ڕاگه‌یاند: "ئه‌و بابه‌ته هیچ بنه‌مایه‌كى نییه و ئه‌و چه‌كدارانه‌ش پێشمه‌رگه نیین، له‌و بڕوایه‌شدا نیم ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتیی، كارێكى له‌و شێوه‌یه‌ى پێ قبوڵ بكرێت".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ى به‌ناوى پێشمه‌رگه‌وه له سنووره‌كه ڕێگرى له خه‌ڵك ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵێك چه‌كدارى عه‌ره‌بى ده‌وروبه‌رى جه‌له‌ولان، پێشتریش چه‌ندێن جار ته‌قه‌یان له هاووڵاتییان كردووه و خه‌ڵكیشیان كوشتووه، هه‌ر كاتێكیش دۆخى ئه‌منى له بار نه‌بووبێت ئه‌وان بازگه‌یان داناوه و ڕاوڕووتى خه‌ڵكییان كردووه.
به‌رپرسی لقى خانه‌قینی پارتى، گوتیشی: "ئه‌مڕۆ هه‌ینى 1/ 12/ 2017 میلیشیاكانى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان كه پێشتر هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى نێوان (جه‌له‌ولا_ كه‌لار) به‌هۆی هاتنى چه‌كدارانى داعش بۆ ئه‌و سنووره، بۆ ناو شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په كشاونه‌ته‌وه"
bas news -
