یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان: پێویستە بە یەکپاکێجەوە لە بەرانبەر بەغدا ئامادە بین

 	 یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان: پێویستە بە یەکپاکێجەوە لە بەرانبەر بەغدا ئامادە بین
سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان دەڵێ، پێویستە بە سەرجەم هێزولایەنە سیاسییەکانەوە پشتگیری تەواو لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەو قۆناخە و بەیەک پاکێجی هەمەلایەنە ئامادەی دانوستان لەگەڵ بەغدا بین.

وڵاتانی هەمیشەیی لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش لە دوای کۆبوونەوەی خۆیاندا پشتگیری خۆیان بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی، لە ئێستادا وڵاتان دەڵێن، دەبێ هەموو حزبەکانی کوردستان پشتگیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن.

سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان (نیعمەت عەبدوڵڵا) دەڵێ، ئەو گۆڕانکارییەی لە ناوچەکە و کوردستان روویداوە دەبێ هەرێمی کوردستان ئەزموونی لێ وەربگرێ، پێویستە پێداچوونەوە بکەین و پشتیگری لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەین.

ئەو بۆماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، وڵاتانی جیهان پشتگیری خۆیان بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە، ئەمەریکا و هاوپەیمانان دەڵێن پشتگیری لە حکوومەتی هەرێم دەکەین، ئەوەی ماوەتەوە نێوخۆیی خۆمانە کە دەبێ هەنگاوی باش بۆ چاکسازی بنرێت و یەکریزی ببێتە بەرنامەی داهاتوومان و هەموو هێزەکانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان شانبدەنە بەرپرسیارێتێی، تا پێکەوە بڕیاربدەین و ئایندەمان گەش بکەین.

(نیعمەت عەبدوڵڵا) ئاماژەیشی دا، ئێستا کاتی ئەوەیە کە کەڵک لەو دەرفەتە وەربگرین تا دەگەیەن کاتی هەڵبژاردن و بە هەموو لایەک و هێزە سیاسیی و لایەنە سیاسییەکانەوە پشتگیری حکوومەت بکەین، هەمووان پێکەوە دانوستان لەگەڵ بەغدا بکەین، لەو ماوەیەدا کە جیهان بە وردی چاوی لەسەرمانە پێکەوە کاربکەین و پێکەوە بڕیاربدەین تا بەرەو قۆناخێکی باشی چارەکردنی کێشەکان هەنگاو بنێین.

دەشڵێ، دەبێ زەمینە بۆ کەسانی شارەزا خۆشبکەین بەتایبەت لەڕووی ئابووریی و سیاسییەوە پرسیان پێبکەین تا بەیەک پاکێجی یەکگرتووی هەمەلایەنە دانوستان لەگەڵ بەغدا بکەین.
ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە دەبینین کە لە ئێستادا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرەو پشتگیری کردن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەجوڵێ، لەسەر ئیمەیش پێویستە یەکریز بین.
kdp -
Top