نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه
سبه‌ى شه‌ممه ٢/١٢/٢٠١٧ (ئێمانۆئێل ماكرۆن) سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا له كۆشكى ئێلیزێ له پاریس پێشوازى له شاندى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بارودۆخى گشتیى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و فه‌ڕه‌نسا ده‌خرێته به‌رباس.
حكوومه‌ت و گه‌لى فه‌ڕه‌نسا په‌یوه‌ندییه‌كى دێرینیان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و هه‌میشه له قۆناغه جیاكاندا پشتگیرى و پشتیوانیى به‌رده‌وامى خۆیان پێشكه‌ش به گه‌لى كوردستان كردووه. سه‌رده‌مى سه‌رۆكى خوالێخۆشبوو فرانسوا میته‌ران، له‌كاتى ده‌ركردنى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ دانانى ناوچه‌ى دژه‌فڕین بۆ پاراستنى گه‌لى كوردستان له ساڵى ١٩٩١، حكوومه‌تى فه‌ره‌نسا ڕۆڵێكى كاراى هه‌بوو. هه‌روه‌ها فه‌ڕه‌نسا له‌كاتى شه‌ڕى ڕێكخراوى تیرۆریستى داعشدا، پشتیوانى و هاوكاریى زۆرى پێشمه‌رگه‌ى كردووه، هه‌ر له‌و كاته‌شدا سه‌رۆكى پێشووى فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێز فرانسوا ئۆلاند دووجار سه‌ردانى هه‌رێمى كورددستانى كردووه.
kdp-
