نیگەرانیی لایەنگرانی گۆڕان لە نزیکبوونەوەی بزووتنەوەکە و باڵێکی یەکێتی زیاتر دەبێ
سیوه‌یل عوسمان، ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، رايگه‌یاند: "پێش ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی كۆچی دوایی بكات، بڕیارمدابوو ئه‌گه‌ر له جڤاتی گشتی گۆڕان پێشنیارێك بكرێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ده‌باشانی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی كه ھیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو و خه‌ڵك لێی نیگه‌رانه و هه‌ڵنه‌وه‌شایه‌وه ئه‌وا ده‌ست له ئه‌ندامێتی جڤاتی گشتیی بكێشمه‌وه".
گوتیشی: "ڕاسته ئێستا له‌ناو گۆڕان خه‌ڵك نیگه‌رانه و ناكرێت ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه راده‌ستی باڵێكی یه‌كێتی بكرێت، له‌كاتێكدا كه‌س نازانێت كێ خاوه‌نی یه‌كێتییه، پێشمان خۆش نییه گۆڕان راده‌ستی حزبێكی بێ خاوه‌ن بكرێت، بۆیه ده‌بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌ناو گۆڕان كۆبوونه‌وه بكرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی گشتی، ئه‌وه‌شی خسته‌روو، كه ده‌بێت گۆڕان خۆی یه‌كلا بكاته‌وه، چونكه 16ی ئۆكتۆبه‌ر كاره‌سات بوو بۆ گه‌لی كوردستان، ئه‌وه‌ش ھه‌ڵه‌ی حزبه‌كانه، به‌تایبه‌ت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، گوتیشی: "له‌ناو جڤات و كادیرانی گۆڕان، ره‌خنه‌یه‌كی زۆر ھه‌یه پێمان خۆشه ئه‌و رێككه‌وتنه ھه‌ڵبوه‌شێته‌وه، به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نین گۆڕان ببێت به یه‌كێتی".
سیوه‌یل عوسمان زیاتر گوتی: "له‌وه ده‌چێت نزیكبوونه‌وه‌ی گۆڕان و باڵێكی یه‌كێتی به‌ده‌ست خۆیان نه‌بێت، به‌ڵكو كاریگه‌ری ده‌ره‌وه‌یان له‌سه‌ر بێت، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و هه‌شت مانگه‌ی تاوه‌كو ده‌گه‌ینه ھه‌ڵبژاردن دوای ئه‌وه ھه‌ندێك شت یه‌كلا ده‌بێته‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه "پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی ده‌بێت گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌و باڵه دا‌نیشێت ئه‌ی باڵه‌كانی دیكه؟ ئه‌ی بڕیار وانه‌بوو یه‌كێتی كۆنگره ببه‌ستێت، بۆیه حه‌قه یه‌كێتی كۆنگره ببه‌ستێت و خۆی یه‌كلا بكاته‌وه، ئه‌و كاته گۆڕان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بكات نه‌ك باڵێكی یه‌كێتی".
باسنيوز
