لە خورماتوو خانووی سێ ھاووڵاتیی کورد تەقێنرایەوە
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى قه‌زاى خورماتوو، ڕاىگه‌یاند "شه‌وى ڕابردوو 30/11/2017، له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى قه‌زاى خورماتوو، خانووى 3 هاووڵاتیی كورد له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبی و حه‌شدى توركمانییه‌وه ته‌قێنراونه‌ته‌وه كه یه‌كێك له ماڵه‌كان هی پێشمه‌رگه‌یه‌كه".
گوتیشی "یه‌كێك له خانووه‌كان هى هاووڵاتییه‌كه به‌ناوى (عه‌دنان دیسكۆ) له گه‌ڕه‌كى كۆماری و یه‌كێكیان تا ئێستا نه‌زانراوه هى كێیه و ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كى حوسێن و یه‌كێكیشیان هى پێشمه‌رگه‌یه‌كه به‌ناوى (مسته‌فا خالد فه‌ره‌ج) كه له‌سه‌ره‌تاى ڕۆژانى 16 و 17 ى ئۆكتۆبه‌ردا تاڵانكرا و سووتێنرا و شه‌وى ڕابردووش ته‌قێنرایه‌وه".
بێستون ژاڵه‌یی، به‌رپرسی به‌شی كاروبارى مرۆیی له ئیداره‌ى گه‌رمیان، ڕايگه‌یاند: "له‌پاش ڕووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌رى ڕابردووه‌وه، 2 هه‌زار ماڵ و دوكان و ته‌لارى بازرگانى و 21 ڕێستۆرانت و كارگه‌ى هاووڵاتیانى كورد له قه‌زاى خورماتوو تاڵانكراون و سووتێنراون، هاوكات 50 موڵك و مۆڵى بازرگانى و باره‌گاى حزبی ته‌قێنراونه‌ته‌وه و 5 ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنى كوردى و 32 مۆلیده‌ى ئه‌هلى كوردانى شاره‌كه تاڵانكراون و قایمقامیه‌ت و 9 فه‌رمانگه‌ى تریش تاڵان و وێرانكراون".
باس‌نیوز
