کەرکووک.. لە ماوەی مانگێکدا ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان دزراوە
عەقید ئەفراسیاو کامل، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئاشكراى ده‌كات، له ماوه‌ی مانگی رابردوودا، 21 ئۆتۆمبێل له شاره‌كه دزراوه و توانراوه 9 ئۆتۆمبێلی دزراو ده‌ستبه‌ردا بگرن و 5 كه‌سیش به تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل ده‌ستگیربكه‌ن.
به هۆی داگیركردنی شارەکە له لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان، ره‌وشی كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئاڵۆز بووه و هاووڵاتییه‌كی زۆری كورد بەهۆی هەڕەشەکانی ئەو هێزانەوە ئاواره بوونه.
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی یەکێتی، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان هاووڵاتیی کوردیان شەهید و بریندار کرد و نزیکەی 200 هەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.
ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەر کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: ”ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی نێو یەکێتی دایە“.
باسنيوز
