ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان داوای ده‌سه‌ڵاتی زیاتر ده‌كه‌ن
ئیدریس هه‌ركی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسا و ناوخۆ و مافی مرۆڤ له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك گوتی: "ئێستا ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانن و مه‌به‌ستیش لێی ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه و ئه‌ندامانی بدرێت".
هه‌ركی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه پڕۆژه یاساكه یاسای ژماره‌ی 3ی ساڵی 2009 ڕاست ده‌كاته‌وه و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان زیاتر كارا ده‌كات چونكه ئێستا ئه‌و یاسایه بووه‌ته هۆی نه‌نگییه‌كی زۆر له كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن.
گوتیشی: "دوای نووسینه‌وه‌ی پڕۆژه یاساكه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت و بكرێته یاسا".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسا و ناوخۆ و مافی مرۆڤ له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك ئاشكراشیكرد كه كه له‌و پڕۆژه یاسایه‌دا داوایان كردووه كه سیسته‌می نامه‌ركه‌زی په‌یڕه‌وبكرێت و ته‌رخان بودجه‌ی پارێزگاكان له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بێت و هه‌ر وه‌زاره‌تێك بیه‌وێت پاره بۆ پڕۆژه‌یه‌ك خه‌رج بكات ته‌رخانكردنه‌كه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نه‌كان بێت ، هه‌روه‌ها گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیش له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نه‌كان بێت".
bas news-
