له‌سه‌ر هاتنى تیمێكى فڕۆكه‌وانیی به‌غدا بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ڕوونكردنه‌وه ده‌درێت
به‌رپرسێكی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ڕه‌تیده‌كاته‌وه كه تیمێكی فه‌رمی له به‌غداوه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ده‌ره‌كییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه گه‌یشتبێته سلێمانی.
دانا محه‌مه‌د، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاند: "هیچ تیمێكی فه‌رمی نه‌گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى كه مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن یان كاركردن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ده‌ره‌كییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بێت".
گوتیشى: "ئه‌وه‌ى كه هه‌یه ته‌نیا (15) كارمه‌ندی چاودێری ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدادی نێوده‌وڵه‌تی به‌مه‌به‌ستی گه‌شتوگوزار سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانه‌وه نییه".
ئاشكراشى كرد كه له‌سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی بڕیاری وه‌ستانی گه‌شته‌كانه‌وه تا ئێستاش فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌ك كه له ڕێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌چوارچێوه‌ی یاسادا بكرێت.
گوتیشی: "هه‌رچه‌نده فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌شێكه له جێبه‌جێكاری هه‌ر یاسایه‌ك كه له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراقییه‌وه ده‌رده‌چێت به‌ڵام تائێستا هیچ گفتوگۆیه‌ك له نێوان ئه‌م دوو دامه‌زراوه‌دا ئه‌نجام نه‌دراوه".
bas news-
