خانه‌قین؛ حەشدی شەعبی سیاسه‌تی ترساندن و ڕاوه‌دوونان پێڕۆ ده‌كات
(رەفعەت موراداغا) ئەندامێکی ئەنجوومەنی قەزای خانەقین، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی جه‌ختی كرده‌وه كه، لە سنووری خانەقین دۆخی ئەمنی ھیچ باش نییە و خەڵک له دڵەڕاوکێدانه، ''حەشدی شەعبی خەڵک دەترسێنن و پڕۆپاگنده بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و كارێكی وایان كردووه هاووڵاتیانی كورد هه‌میشه له بارێكی ده‌روونیی خراپ‌دا بن.''
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی قەزای خانەقین ده‌شڵێ، ''ئێستا دەنگۆی ئەوە ھەیە کە لیستی ناوی ٣٠٠کەسییان بڵاو کردووەتەوە زۆرینەیان سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانن؛ گوایه ده‌بێ ئه‌مانه ده‌ستگیر بكرێن. جا ئه‌م كارانه‌ی هه‌شدی شه‌عبی به به‌رنامه ده‌یانكا، بۆ ئه‌وه‌یه‌تی كورد له شاره‌كه‌دا نه‌مێنێ و خۆیان ببن به خاوه‌نی.''
kdp-
