سیستانی داوا ده‌كات، مافه ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌ره‌نتی بكرێن.. حه‌شد له هه‌ڵبژاردن به‌شدار نه‌بێ
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی (یان كۆبیش) كه دوێنێ ئێواره بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه به‌ره‌نجامی دیداریه‌تی له‌گه‌ڵ (ئایاتوڵڵا عه‌لی سیستانی)، تێیدا باسی له‌و دووه‌م دیداره‌ی خۆی كردووه له‌گه‌ڵ (ئایه‌توڵلا سیستانی) و ده‌ڵێ گفتوگۆی چڕیان كردووه له‌باره‌ی گرینگ‌ترین بابه‌ته‌كانی عێراق.
به‌گوێره‌ی به‌یانه‌كه‌ی نێرده‌ی یوئێن له عێراق، (سیستانی) بانگه‌وازی كردووه كه ئاواره‌كان هه‌رچیی زووه بگه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌رماڵوحاڵی خۆیان و ناوچه‌كانیان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه و خزمه‌تگوزاریی پێویستیان بۆ دابین بكرێ، هه‌روه‌ها ئاسایشیان پارێزراو بێ.
(كۆبیش) هاوڕا بووه له‌گه‌ڵ (سیستانی) له‌وه‌ی به‌پێی یاسای حه‌شدی شه‌عبی كه ده‌ڵێ ده‌بێ چه‌ك ته‌نیا له ده‌ست ده‌وڵه‌تدا بێ، مافی چه‌كدارانی پارێزراو بێ و له‌ژێر فه‌رمانی ده‌وڵه‌تدا بن، ناشبێ حه‌شدی شه‌عبی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شدار بن.
پێوه‌ست به گه‌ره‌نتیكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كورده‌وه، نێرده‌ی یوئێن له عێراق گوتوویه‌تی، (سیستانی) جه‌ختی له هه‌ڵوێستی جێگیری خۆی كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه ده‌بێ ده‌ستوور به ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێ.
(یان كۆبیش) جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه به (سیستانی) راگه‌یاندووه، له‌وه‌ی پێوه‌ندی هه‌یه به پێوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێره‌وه، هه‌روه‌ها گه‌ره‌نتیكردنی ته‌واوی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی گونجاو‌دا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به بنه‌مای كار و هه‌وڵه‌كانی خۆی ده‌زانێ.
(كۆبیش) پشتیوانیی یوئێن بۆ به‌رنامه‌ی چاكسازییه‌كه‌ی حكوومه‌ت و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی ڕاده‌گه‌یێنێ و ده‌ڵێ، له‌وه‌دا هاوكاریی حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن و، ده‌شڵێ، (سیستانی) هانی حكوومه‌ت ده‌دا به تووندی گه‌نده‌ڵان سزا بدا و پاره و سامانی به‌هه‌ده‌ردراو بگه‌رێندرێته‌وه و بۆ پێداویستییه‌كانی گه‌ل خه‌رج بكرێ.
پاش دیداری له‌گه‌ڵ (ئایه‌توڵلا سیستانی) له نه‌جه‌ف، له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا (یان كۆبیش) رایگه‌یاند، كه له‌گه‌ڵ (ئایه‌توڵلا سیستانی)دا گفتوگۆیان چڕ‌وپڕ بووه و، كۆی كێشه ههڵپهسێردراوهكانین خستوونه‌ته به‌ر باسه‌وه و به پێویست زانراوه كه ده‌بێ كێشه‌كان به پابه‌ندبوونی لایه‌نه‌كانی كێشه‌كان به ده‌ستوور و یاساوه چاره بكرێن.
kdp-
