کۆمەڵکوژیی ئێزدییان لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی مافی کەمینەکان دەخرێتە ڕوو
(حەسۆ هورمی) کە یەکێکە لە بەشداربووان و نوێنەری ئێزدییانە لە کۆڕبەندەکەدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''بە هەماهەنگیی بەڕێوبەرایەتیی کاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان چەند زانیاری و داتا لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییەی ئێزدییان لە (٣-٨-٢٠١٤)ـەوە بەسەر ئێزدییان هات، بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی پێشکەشی بەشداربووان و سەرۆکی کۆڕبەندەکە و دەستەی بەشداربووان کرا.''
بەرپرسی دەزگایی ئێزدییان لە هۆڵەندا گوتیشی: ''ئەم کۆڕبەندە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت، کە ئەمڕۆ و سبەی زۆر گرینگە بۆ ئەوەی تەواوی وڵاتانی جیهان ئاگایان لەو کۆمەڵکوژییە بێت کە بەسەر ئێزدییان هاتووە، بۆ ئەوەی بە جینۆساید بناسرێت و هاوکار بن بۆ گەڕاندنەوەی دۆسیەکە بۆ دادگای لاهای.''
kdp-
