ئەلحوێت: ڕێککەوتن کراوە هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچە کوردستانییەکان بڵاو بکرێنەوە
گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ، (شێخ مزاحم ئەلحوێت)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ماوەی ڕابردوودا سێ کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرکردەکانی ئەمەریکا ئەنجام داوە و گەیشتووینەتە ڕێککەوتنێک بۆ ئەوەی ئەمەریکا ھێزەکانی خۆی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بڵاو بکاتەوە، لەوانە کەرکووک و مووسڵ."
(شێخ مزاحم ئەلحوێت) گوتی: "مەبەست لەو ڕێککەوتنەی کراوە لە نێوان ھۆزە عەرەبەکان و سەرکردەکانی ئەمەریکا بۆ ئەوەیە کە ڕێگری بکرێت لەو پێشێلکارییانەی حەشدی شەعبی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ئەنجامیان داوە."
گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ گوتی: "چوونی ئەو ھێزەی ئەمەریکا بۆ کەرکووک لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەیە، کە کراوە، بۆ بڵاوکردنەوەی ھێزی ئەوان لە ناوچە کوردستانییەکان و بڕیاریشە لە مووسڵیش ھێزی خۆیان بڵاوە پێ بکەن."
(شێخ مزاحم ئەلحوێت) ڕوونیشی کردەوە: "ئەو پێشێلکارییانەی حەشدی شەعبی دژی خەڵکی سڤیل لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ئەنجامی داوە، کەمتر نییە لە ئەو پێشێلکارییانەی داعش دژی خەڵکی ئێمەی ئەنجام داوە، بۆیە بڕیارە ھێزی ئەمەریکا لە ناوچە کوردستانییەکان بڵاوەیان پێ بکرێت و حەشدی شەعبیش بە زووترین کات لەو ناوچانە بکشێنەوە.
kdp-
