پەرلەمانتارێکی یەکێتی: عەبادی لەخۆبایی بووە و عێراق تووشی زیان دەکات

 پەرلەمانتارێکی یەکێتی: عەبادی لەخۆبایی بووە و عێراق تووشی زیان دەکات
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە لەخۆباییبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وڵاتەکەی زەرەر دەکات.

ئارێز عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ”دەیەوێ بەزۆرەملێ“ ھەر رۆژەی مەرجیک بەسەر گەل و حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا بسەپێنێت.

ئارێز عەبدوڵڵا پێی وایە عەبادی لەم قۆناغەدا ”بەشێوەیەکی زۆر لە خۆباییبوونەوە بەرامبەر خەڵکی کوردستان کاردەکات“ توندوتیژی دژی گەلی کوردستان ئەنجام دەدات.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەگەر کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا چارەسەر نەکرێن، ئەوا ”نەک بە تەنیا عەبادی، بەڵکو ھەموو خەڵکی کوردستان و عێراق زەرەر دەکەن و کێشەی گەورەتر ڕووبەڕوی عێراق دەبێتەوە“.

ھەروەک ئارێز عەبدوڵڵا رایگەیاند، لە دەستووری عێراقدا باسی ریفراندۆم نەکراوە تا ئێستا باسی ھەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بکرێت.









باسنيوز
Top