هەڵسووڕاوێکی پێشوو: بێدەنگیی میدیای گۆڕان دژی خیانەتەکەی 16ی ئۆکتۆبەر گومانەکان زیاتر دەکا
کامەران عەبدولڕەحمان، ھەڵسوڕاوی پێشووی گۆڕان و چالاکوانی سیاسی، رایگەیاند، گۆڕانەکانی ئەورووپا لەگەڵ سیاسەتەکانی ئێستای حزبەکەیان نین، چونکە ئێستا گۆڕان ”بەئاشکرا پشتیگری لە باڵێکی یەکێتی دەکات“.
کامەران عەبدولڕەحمان ھەروەھا رایگەیاند، کە بێدەنگیی میدیای گۆڕان دژی خیانەتی گرووپ 16ی ئۆکتۆبەری یەکێتی ”گومانی زیاتر دەخاتە سەر ئەو حزبە“، کە بووەتە پاشکۆی باڵێکی یەکێتی.
ئەو ھەڵسوڕاوەی پێشووی گۆڕان پشتیوانیی لە نامەکەی قادر حاجی عەلی، سەرکردەی ناسراوی گۆڕان دەکات، کە رایگەیاندبوو، ژمارەیەک ھەڵسوڕاوی گۆڕان بەبێ ئاگاداریی سەرکردایەتیی ئەو حزبە، ھەوڵ دەدەن گۆڕان ببەنەوە ناو یەکێتی.
کامەران عەبدولڕەحمان پێی وایە جەماوەری گۆڕان پشتیوانیی لە نامەکەی قادری حاجی عەلی دەکەن و پێیان وایە ئەوانەی ھەوڵی چوونەوە ناو یەکێتی دەدەن دەیانەوێ لە پارتی بدەن و ”ئەمەش ئامانجی گۆڕان نییە“.
بزووتنەوەی گۆڕان، کە زۆرینەی بەرپرس و سەرکردەکانی پێشتر ئەندام و سەرکردەی یەکێتی بوون، لە ساڵی 2009 دامەزراوە و نەوشیروان مستەفا تا کۆچی دوایی، رێکخەری گشتیی ئەو بزووتنەوەیە بووە.
باسنيوز
