کوردانی رۆژئاوا خۆپیشاندانێک لە جنێڤ ساز دەکەن
رۆژی سێشەممە 28/11/2017، کۆنگرەی جنێڤ 8 لە شاری جنێڤ لە سویسرا لەنێوان ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و رژێمی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو و تا ئەمڕۆ پێنجشەممەش بەردەوامە.
هەردوو لایەنی ئۆپۆزیسیۆن و رژێمی سووریا تاوتوێی چۆنێتیی کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆیی، داڕشتنی دەستوورێکی نوێ بۆ سووریا و داهاتووی بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێم، دەکەن.
خۆپیشاندەرانی کورد داوای چەسپاندنی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە دەستوور و داهاتووی سووریا دەکەن.
باسنيوز
