وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ڕێنمایى پێدانى مۆڵه‌تى خوێندنى مامۆستایانى ده‌ركرد
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پێدانى مۆڵه‌تى خوێندن، چه‌ند ڕێنماییه‌كى بۆ پێدانى مۆڵه‌ته‌كه ده‌ركرد.
یوسف ناودشه‌تى، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى ڕانیه ڕاگه‌یاند: "به‌پێى ئه‌و ڕێنماییانه‌ى كه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ پێدانى مۆڵه‌ت له بوارى (ماسته‌ر و دكتۆرا) ده‌ریكردووه، ده‌بێت مامۆستاكه یان فه‌رمانبه‌ره‌كه لارى نه‌بوونى شوێنى ده‌وامكردن و ئه‌و زانكۆیه‌ى وه‌ریده‌گرێت، بهێنێت".
هاوكات ده‌بێت، داواكار، به‌ڵێننامه پڕ بكاته‌وه كه دواى ته‌واوبوونى خوێندنه‌كه‌ى، دوو ئه‌وه‌نده‌ى كاتى مۆڵه‌ته‌كه له بوارى په‌روه‌رده خزمه‌ت بكات.
هه‌روه‌ها، گوتیشى: "هه‌ر مامۆستا و فه‌رمانبه‌رێك بێ ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بخوێنێت و مۆڵه‌ت وه‌رنه‌گرێت، ئه‌وا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده داننانێت به بڕوانامه‌كه‌ى و به‌پێى یاساش، لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كات".
ئاشكراشى كرد، ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیان به خوێندن كردووه و به‌هۆى وه‌ستانى مۆڵه‌تپێدانه‌وه مامه‌ڵه‌ى مۆڵه‌ت پێدانه‌كه‌یان بۆ ته‌واو نه‌كراوه، ده‌توانن ڕونكردنه‌وه بۆ وه‌زاره‌تى په‌ره‌رده بنێرن بۆ ئه‌وه‌ى كارى پێویستییان بۆ بكرێت.
bas news-
