سۆران.. گردبووهنهوهیهكى ناڕه‌زایى ئه‌نجامدرا
وه‌كو ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر وه‌ستانى (تاپۆ) له‌ده‌ڤه‌رى سۆران، ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانى مه‌ده‌نى و یاسایى، گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زاییان له‌به‌رده‌م قایمقامیه‌تى سۆران سازكرد.
پارێزه‌ر پشتیوان رزگار، رێكخه‌رى گردبووهنهوهكه، راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه )29-11-2017( وه‌ك ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و یاسایى، گردبو,نه‌وه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌م قایمقامیه‌تى سۆران، رێكخست و یاداشتێكمان، ئاراسته‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كرد، كه بریتى بوو ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ى سێ ساڵه به‌هۆى خانه‌نشین بوونى سه‌رۆكى لێژنه‌ى تاپۆ، تاپۆكردنى خانوو و زه‌وى و موڵكی بازرگانی له ده‌ڤه‌رى سۆران راگیراوه".
گوتیشى: "پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌نحوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه لێژنه‌یه‌ك ئاماده‌كرابوو، بۆ تاپۆكردنى زه‌وى و خانووى هاووڵاتییان،به‌ڵام به‌داخه‌وه ماوه‌ى سێ ساڵه كاره‌كانى راگیراوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌ك سه‌رۆك و ئه‌ندامانى رێكخراوی پڕشه‌نگ، بۆ پرسه یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به پێویستمانزانى گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زای ئه‌نجام بده‌ین و داواكارى هاووڵاتییان بگه‌یه‌نینه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كرمانج عیزه‌ت، قایمقامى سۆران، راگه‌یاند: "له نزیكه‌وه گوێمان له داواكارى به‌شداربووانى ئه‌و گردبووهنهوهیهوه گرتووه و یاداشته‌كه بۆ سه‌رووی خۆمان به‌زر ده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌دواداچوونى جددى بۆ ده‌كه‌ین".
bas news-
