شاخەوان عەبدوڵڵا: ئامانجی هێزەکەی ئەمەریکا لە کەرکووک ڕوون نییە
(شاخەوان عەبدوڵڵا) ئەندام لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "تا ئێستا زانیاریی دروستمان نییە، کە ئایا چوونی ئەو هێزە زۆرەی ئەمەریکا بۆ کەرکووک بۆ چ ئامانجێکە."
ئەو ئەندام لیژنەیەی ئاسایش و بەرگری ئاماژەیشی دا، دوو ساڵ بەر لە ئێستا سەردانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکایان کردووە و داوای بوونی هێزێکی هاوپەیمانایان لەو شارە و دەوروبەری کردووە، گوتیشی: "دوو ساڵ بەر لە ئێستا لە سەردانێکمان بۆ باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان داوامان کرد هێزێکی هاوپەیمانان لە دوز و جەلەولا و سەعدیە تا دەگاتە کەرکووک دابنێن، ئامانج لێی دڵنیاییدان بوو بە پێکهاتەکانی شارەکە و دەوروبەری، تا ڕێگری لە تاوانەکانی حەشدیشەعبی بگرێ و ماددەی ـیش١٤٠ جێبەجێ دەکرێت."
لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر و هاتنی حەشدیشەعبی و سوپای بەغدا بۆ ناو شاری کەرکووک و دەوروبەری، لێکەوتەی خراپی بە دوای خۆیدا هێنا و بارودۆخی شارەکە بە ئاقاری ناسەقامگیریدا رۆیشت، کە بە هۆیەوە ١٨٠ هەزار کەس ئاوارە بوون و ماڵە کوردەکانپاش تاڵانکردنیان هەندێکان سوتێندران و هەندێکیش تەقێندرانەوە و چەندان تاوانی تر، کە لە لایەن حەشدیشەعبییەوە کراون.
هەرچەندە ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئاماژەی بە نادیاریی ئامانجی ئەو هێزەی ئەمەریکا دا، کە لە دوێنێوە لە رێی فڕۆکەی سەربازییەوە لە بازگەی کەیوانی شاری کەرکووک گیرساونەتەوە، بەڵام پێیوایە "دەبێت توانای خۆیان بخەنە گەڕ تاوەکو لە رێی ئەو هێزەوە رێگری لە تاوانەکانی حەشدیشەعبی بکرێت، هاوکات میسداقییەتێکیش بداتە هەڵبژاردنی داهاتوو."
kdp-
