سریلانكا كونسوڵخانه‌ی فه‌خریی خۆی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٩/١١/٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (میرانجا ئاسۆكا رانسینگ) باڵیۆزی سریلانكا له عیراق و (ئه‌حمه‌د جه‌لاله‌ددین) كونسووڵی فه‌خریی سریلانكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا (رانسینگ) سوپاسی هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد له كردنه‌وه‌ی كونسووڵخانه‌ی فه‌خریی وڵاته‌كه‌یان له هه‌رێمی كوردستان و هیوای خواست له داهاتوودا ببێته كونسوڵخانه‌ی گشتی. ئاماده‌ییی خۆیشی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا نیشان دا، چونكه ئه‌وان ده‌خوازن په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت و پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشی به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هه‌ڵسه‌نگاندنی (ڕانێل ویكرمیسینگه) سه‌رۆكوه‌زیرانی سریلانكا كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان و پیرۆزبایی له باڵیۆزی سریلانكا و كونسوڵی فه‌خریی سریلانكا كرد به كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی فه‌خریی وڵاته‌كه‌یان له هه‌رێمی كوردستان و پاڵپشتیی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ كاره‌كانیان نیشان دا و هیوای خواست له داهاتوویه‌كی نزیكدا كونسوڵی گشتیی وڵاته‌كه‌یان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كار بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ خه‌ڵك و حكوومه‌تی سریلانكا ده‌ربڕی و باسی له‌و نه‌هامه‌تیانه كرد كه له ڕابردوودا ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له بواره جیاوازه‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا له‌نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سریلانكادا هه‌بێت و ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر ئاسانكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا.
kdp-
