سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ عه‌بادی: هه‌رچی زووه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا كێشه‌كانتان چاره بكه‌ن
ئه‌م لێدوانه‌ی (تیریزا مه‌ی)، له‌و پرێسكۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌دا بوو كه پاش سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یێندراوی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌دا، به ڕۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا گوتی ''هانی حكوومه‌تی عێراق ده‌ده‌ین، له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقی فیدراڵی یه‌كگرتوودا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانیان چاره بكه‌ن.''
(مه‌ی) هه‌روه‌ها گوتی، ''پێشوازی له دانوستانی نێوانیان ده‌كه‌م، داوایشیان لێ ده‌كه‌م به زووی بچنه دانوستانانه‌وه.''
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بێ ئه‌وه‌ی به مێدیاكانی ڕابگه‌یێنن، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا كۆ بووه‌وه.
له‌و كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌دا، (عه‌بادی) سوپاسی وڵاتی به‌ریتانیای كرد له پشتیوانیكردنی وڵاته‌كه‌ی و مه‌شقدانی حێزه عێراقییه‌كان له ماوه‌ی شه‌ڕی داعشدا.
(عه‌بادی) له لێدوانه‌كه‌یدا، پێزانینی زۆری بۆ كۆی هێزه عێراقییه‌كان و میلیشیاكانی شیعه و حه‌شدی عه‌شایه‌ری هه‌بوو له‌شه‌ڕی داعشدا، به‌ڵام به هیچ جۆرێك ناوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی نه‌هێنا كه به شایه‌دیی جیهان، كه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بایه، ئوستووره‌ی داعش نه‌ده‌شكا.
kdp-
