مەسروور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان کرد
دەقی پەیامی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان:
به‌ناوی خوای گه‌وره و دڵۆڤان
به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌د مسته‌فا (درود و سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌و بۆنه پیرۆزه ببێته هانده‌رێكی دی بۆ په‌ره‌پێدان و چه‌سپاندنی گیانی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌نێوان سه‌رجه‌م مه‌زهه‌ب و ئاین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان به ئاراسته‌ی به‌دیهاتنی ئاشتی و ته‌بایی و سڕینه‌وه‌ی توندوتیژی و رێگه‌گرتن له به‌كارهێنانی ئاین بۆ مه‌رامی دوور له په‌یامی راسته‌قینه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، كه په‌یامی خۆشه‌ویستی و ته‌بایی نێوان مرۆڤه‌كانه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ئومێد ده‌كه‌م ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌ناهه‌ق به‌سه‌ر كوردستان هاتووه ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی داوای یه‌كسانی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ده‌كات، كۆتایی بێت و گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان به ئامانجه‌كانی بگات و له ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌ری بژێت.
kdp-
