پۆلیسی کۆیە: گەنجێک بەهۆکارێکی نادیار کوژرا
ئەمرۆ چوارشەممە 2017/11/29، پۆلیسی کۆیە لە پێگەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبوک) بڵاوی کردەوە، دوای کاتژمیر 3ی پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ (گەیلان دلشاد محمود) لە دایکبووی ساڵی 1985 دانیشتووی گوندی سماقولی گەری لەئاقاری گوندی سماقولی گەری بەچەکی تاپڕی خۆی کوژرا.
پۆلیسی کۆیە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی هەواڵدەران ئەو گەنج بۆ خۆی لە خۆی داوە و لاپەرەی لێکوڵینەوەی لەبنکەی پۆلیسی نەخۆشخانە کرایەوە و دادوەری لێکوڵینەوەی کۆیەشی لێ ئاگادارکرایەوە بۆ گەیشتن بە دروستی ڕووداوەکە.
باسنيوز
