سلێمانی.. حەوت ھاووڵاتی تووشبوو بە نەخۆشی ئایدز ھەیە

 سلێمانی.. حەوت ھاووڵاتی تووشبوو بە نەخۆشی ئایدز ھەیە
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ئاماژە بەوە دەدات، کە لە سنووری پارێزگای سلێمانی حەوت ھاووڵاتی تووشبوو بە نەخۆشی ئایدز ھەیە.

د. میران محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 29/11/2017، لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕای گەیاند: "لەماوەی ڕابردوودا 54 کەسی بیانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی کە تووشی نەخۆشی ئایدزبوون گەڕاندومانەتەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان و نەمانھێشتووە لە سنووری سلێمانی بمێننەوە، ئێستاش حەوت ھاووڵاتی تووشبووی ئایدز ھەیە و لە ژیاندان و چارەسەر وەردەگرن".

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ئەوەشی خستە روو، کە پلانی بەرنگاربوونەوەی نەخۆشی ئایدزیان جێبەجێ کردووە و ئێستاش ھەر کەسێک ویستی ھاوسەرگیری بکات، شوێنی تایبەتیان ئامادە کردووە و لەگەڵ پشکنینەکانی دیکە پشکنینی ئایدزشیان بۆ دەکرێت و پاشان چوار کاتژمێر سیمیناریان بۆ پێشکەش دەکرێت.

گوتیشی: "ئەو سیمینارەش تایبەت کراون بە شیکردنەوەی نەخۆشیەکانی ئایدز و نەخۆشییەکانی تایبەت بە ژنان و چۆنییەتی مامەڵەکردنی ژن و مێرد لە ژیانی ھاوسەرگیریدا، ھەر کەسێک ئەو سیمینارە نەبینێت، ئەوا گرێبەستی ھاوسەرگیری بۆ دەرناکرێت".









باسنيوز
Top