خورماتوو.. لەنێوان خۆبەخشەکان و چەکدارانی میلیشیای حەشدی شەعبی شەڕە
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 29/11/2017 چەکدارانی حەشدی شەعبی لە گوندی قەڵخانلووی خوارووی خورماتوو، بازگەیان دانابوو و رێگرییان لە خەڵکی شارۆچکەکە کردووە، بۆیە خۆبەخشەکان ھێرشیان کردوونەتە سەر و تا ئێستاش شەڕەکە بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەکان، حەشدی شەعبی زیانی گیانیی ھەیە، بەڵام خۆبەخشەکان ھیچ زیانێکی گیانییان نییە و ھێشتا شەڕ بەردەوامە.
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی یەکێتی، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.
باسنیوز
