لە سۆران یادی مەولودی پێغەمبەر کرایەوە
وەیسی سەعید وەیسی، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران رایگەیاند، یادەکە رۆژی چوارشەممە 29/11/2017 لەژێر دروشمی (با یادی مەولوود بکەینە ھاندەرێک بۆ خۆڕاگری و پاراستنی کوردستان) بەڕێوەچوو.
یادی لەبایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام لەلایەن سەنتەری زانایان بۆ چالاکیی ئایینی لە سۆران سازکرا و بە خوێندنەوەی چەندین وتار و سروودی ئایینی، ئەنجام درا.
یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام بۆ یەکەمجار لە کوردستان لەلایەن سوڵتان مزەفەرەدین، والیی هەولێر کراوەتەوە و دواتر کمەڕاسیمی مەولود لە کوردستانەوە گەیشتووەتە هەموو وڵاتانی ئیسلامی.
باسنیوز
