لە سۆران یادی مەولودی پێغەمبەر کرایەوە

لە سۆران یادی مەولودی پێغەمبەر کرایەوە
یادی لەدایکبوونی محەمەدی کوڕی عەبدوڵڵا، پێغەمبەری ئیسلام لە شاری سۆران لە پارێزگای هەولێر، کە بە مەولود ناسراوە، کرایەوە.

وەیسی سەعید وەیسی، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران رایگەیاند، یادەکە رۆژی چوارشەممە 29/11/2017 لەژێر دروشمی (با یادی مەولوود بکەینە ھاندەرێک بۆ خۆڕاگری و پاراستنی کوردستان) بەڕێوەچوو.

یادی لەبایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام لەلایەن سەنتەری زانایان بۆ چالاکیی ئایینی لە سۆران سازکرا و بە خوێندنەوەی چەندین وتار و سروودی ئایینی، ئەنجام درا.

یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام بۆ یەکەمجار لە کوردستان لەلایەن سوڵتان مزەفەرەدین، والیی هەولێر کراوەتەوە و دواتر کمەڕاسیمی مەولود لە کوردستانەوە گەیشتووەتە هەموو وڵاتانی ئیسلامی.








باسنیوز
Top