نزیکەی 500 کرێکار لە ورمێ لە کار دەرکران

 نزیکەی 500 کرێکار لە ورمێ لە کار دەرکران
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کاری ئێران (ئیلنا) بەهۆی قەیرانی دارایی لە کارگەی "دەستەوانەی حەریری ئێران" سەدان کرێکار بێکار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی هەمان سەرچاوە، کارگەی دەستەوانەی حەریری ئێران هەڵکەوتوو لە ناوچەی پیشەسازیی 2ی ورمێ کەلە بواری بەرهەمهێنانی جۆرەکانی دەستەوانە و کەلوپەلە پزیشکییەکاندا چالاکە، بە گوتەی بەرپرسانی ئەو کارگەیە بەهۆی کەمیی سەرچاوەی داراییەوە ماوەی نزیکەی دوو هەفتەیە داخراوە و بەم بۆنەوە نزیکەی 500کرێکار لەو ناوەندە وەبەرهێنانە بێکار بوون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە ڕێکەوتی 2017/11/16 کاتێک کرێکاران دێنەوە سەرکار، بەرێوەبەری کارگەکە پێشیان پی دەگرێت و ئاشکرای دەکات، هەتا کاتی نادیار دادەخرێت و بێجگەلە هەندێ کەس کە پاسەوانی ئامێری کارگەکەن، هەتا دوایی پێویستیان بە هیچ کەس نییە.

هەر لەم پەیوەندەییەدا لە ڕۆژانی ڕابردووادا شارەوانیی مەریوان بە بیانووی نەبوونی پارە 151 کرێکاری خزمەتگوزاریی پارکەکانی لەکار دەرکردووە.









باسنيوز
Top