راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی: باشترین بژارە هەڵبژاردنی پێشوەختەیە

 راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی: باشترین بژارە هەڵبژاردنی پێشوەختەیە
راویژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە ”باشترین بژارە" هەڵبژاردنی پێشوەختەیە.

عارف ڕوشدی، راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی رایدەگەیەنێت، کە پارتی سڵ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکاتەوە و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکات.

عارف روشدی هەروەها رایگەیاند، کە ئەگەر حزبەکان پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەکەن، ئەوا ”باشترین بژارە“ هەڵبژاردنی پێشوەختەیە.

ئەو راوێژکارەی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوەش دا، کە پێویستە ئەو لایەنانەی داوای حکوومەتێکی نوێ دەکەن، وڵامی ئەو رسیارانە بدەنەوە، گریمان حکوومەت ھەڵوەشایەوە و حکوومەتێکی نوێ دروستکرا، چی دەکرێت؟ قەیرانی دارایی چارەسەردەکرێت؟ ھەناردەی نەوت زیاتر دەکرێت؟

عارف روشدی بە پێویستیشی دەزانێ هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ رزگاربوون لەو قۆناغە، ”یەک بژارەیان هەبێ“ بۆ خۆئامادەکردن بۆ دانوستاندن لەگەڵ عێراق.










باسنيوز
Top