ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک: هێزێکی زۆری ئەمریکا بە پاسەوانیی کۆپتەر هێنرانە کەرکووک
کەمێک لەمەوبەر، ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە پشکی یەکێتی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە دوێنێ شەوەوە بە کۆپتەر، ھێزی ئەمریکی لە سەربازگەی کەیوان دادەبەزێنرێن و ھاتنی ھێزیش بەردەوامە“.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە زانیارییان لەبارەی ژمارەی هێزەکە و ئەو ئەرکەی لە پێناویدا گواستراونەتەوە نییە. گوتیشی: ”لەسەر جۆری ئەو چەکانەی کە لای هێزەکەیە، ھیچ وردەکارییەکم لانییە".
هەر لەمبارەیەوە ھەڵگورد حیکمەت، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "وەزارەتی پێشمەرگە ھیچ زانیارییەکی لەسەر گواستنەوەی ئەو ھێزەی ئەمریکا بۆ کەرکووک نییە".
باسنیوز
