"سەركردایەتی سیاسیی كوردستان بڕیار لەسەر كشانەوەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق دەدات"
خۆشەوی خەلیل، پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی پارتی، لەمبارەوە ڕاگەیاند: "تا ئێستا هیچ زانییارییەكی تەواو لەسەر هاتنی پرۆژە یاسای بوودجەی 2018 بۆ كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق نییە، چونكە چەند ڕۆژێكە باسی ناردنی ئەو پرۆژەیە دەكرێت و هێشتاش نەهاتووە، ڕۆژی سێشەممە 28/11/2017 دەستەی سەرۆكایەتیش باسی ئەوەیان كرد كە دڵنیا نین پرۆژە یاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت یان نا".
ئەو پەرلەمانتارە کوردە باس لەوەش دەكات "هەموو فراكسیۆنە كوردستانییەكان هاوڕان لەسەر ئەوەی كە ئەگەر بێت و پشكی هەرێمی كوردستان لە بوودجەی 2018ی عێراق بكرێت بە 12%، ئەوا هەڵوێستی خۆیان وەردەگرن و بەشداری لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراقدا ناكەن".
خۆشەوی خەلیل لە کۆتاییدا ڕاشی ەگیاند: "هێشت بڕیاری یەكلاكەرەوەیان نەداوە كە دەشكێنەوە یان نا، بڕیاری كۆتاییش بۆ كشانەوەی لیستە كوردستانییەكان و كورد لە پرۆسەی سیاسی عێراق لەلای سەركردایەتیی سیاسی كوردستان دەبێت و دەشڵێت: عێراق بە كەمكردنەوەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بوودجەدا بۆ 12% ئەو هاوبەشییەی هەمانبوو لەگەڵیان، كۆتایی پێ دەهێنێت و بە كشانەوەی كوردیش لە پرۆسەی سیاسی، دۆخی عێراق زۆر خراپ دەبێت".
باسنیووز
