په‌رله‌مانى عێراق لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ى 9 كه‌سی بۆ خورماتوو پێكهێنا
په‌رله‌مانتارێكى كورد ئاشكراى ده‌كات، له‌سه‌ر داواى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لیژنه‌ى بۆ خورماتوو پێكهێنا و بڕیاره سه‌رجه‌م زیانلێكهوتووان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، ئه‌وانه‌شى ئاواره‌بوون بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنى خۆیان، دواجاریش تاوانباران، بدرێنه دادگا و سزاى خۆیان وه‌ربگرن.
ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتاری عێراق له سه‌ر فراكسیۆنى پارتى، ڕاگه‌یاند: "له‌سه‌ر یاداشتى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كه دوو هه‌فته لهمهوپێش دراوه‌ته سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، ئه‌مڕۆ سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڕیارى دا لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه بۆ خورماتوو پێكبهێنرێت".
ڕوونیكرده‌وه، كه لیژنه‌كه، له ئه‌ندامانى لیژنه‌كانى ئاسایش و به‌رگرى، مافى مرۆڤ و كۆچ و كۆچبه‌ران پێكده‌هێنرێت، گوتیشی: " لیژنه‌یه‌كه له 9 ئه‌ندام پێكدێت، سێ ئه‌ندامى كورد، سێ ئه‌ندامى سونه و سێ ئه‌ندامی شیعه، ڕه‌نگه دواتر ئه‌ندامى تر‌ى بۆ زیاد بكرێت گه‌ر پێویست بكات".
ئامانج له پێكهێنانى لیژنه‌كه، لێكۆڵینهوهكردنه له دۆخى شاره‌كه له دواى 16ى ئه‌كتۆبه‌ر، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكهوتووان كه ماڵ یان دوكانیان سووتێندراوه یاخود ته‌قێندراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژیان بۆ شاره‌كه.
ئه‌شواق جاف، گوتیشی: "هه‌ركه‌سێكیش تاوانباربووه له تێكدانى پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایی شاره‌كه، ده‌درێته دادگا و ده‌بێت سزاى خۆى وه‌ربگرێت".
BAS NEWS-
