وڵاتی یابان ئامێرێکی تایبەتی لەناوبردنی مینی بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر دابین کرد
زێبار خالید، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/ھەولێر، راگەیاند: "وڵاتی یابان لە رێگەی نوێنەرایەتییەکەیان، ئامێرێکی میکانیکەڵی لە جۆری (حەفارە)ی بۆمان دابین کردووە، بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی پاکسازی مین لە سنووری پارێزگای ھەولێر، کە تواندراوە لە ماوەیەکی کەم بە سوود وەرگرتن لەم ئامێرە رووبەرێکی زۆر لەو کێلگە مینانە پاک بکرێنەوە، کە بە چەند مەترێک لە (خانوو جۆگەی ئاودێری و رەزو باخچەی) ھاووڵاتیانی ناوچەکە دوور بوونە".
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/ھەولێر، ئەوەشی خستە روو، کە لەئێستا لە سنووری شارۆچکەی چۆمان لە دەڤەری باڵەکایەتی، سوود لەو ئامێرە وەردەگیرێت بۆ لەناوبردنی مین و تەقەمەنییەکان.
bas news-
