.. گه‌نجێكى كورد له‌ زانكۆى كه‌ركووك ئاڵاى میلیشیاكانى هێنایه‌ خواره‌وه‌

.. گه‌نجێكى كورد له‌ زانكۆى كه‌ركووك ئاڵاى میلیشیاكانى هێنایه‌ خواره‌وه‌
به‌پێی گرته‌یه‌ك، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ په‌یجه‌كانى (فه‌یسبووك) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، لە زانکۆی کەرکووك، قوتابییه‌ تورکمان وعەرەبەکان ئاهەنگی داگیرکردنی کەرکووکیان ئەگێڕا، له‌و كاته‌ ژماره‌یه‌كیان ئاڵاى عێراقیان به‌رز كرده‌وه‌ و گه‌نجێكى كوردیش ئاڵاكه‌ى له‌ده‌ستیان داگرت و هێنایه‌ خواره‌وه‌.


له‌دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به‌هاوكارى سوپاى پاسداران و حزبوڵاى لوبنانى و به‌چاوساغیی گروپێكى نێو یه‌كێتى، كه‌ركووك و خورماتوو و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ترى كوردستانیان داگیر كرد، چه‌ندین جار گه‌نجانى كورد توانیویانه‌ ئاڵاى عێراق به‌به‌رچاوى میلیشیاكان و لایه‌نگرانییه‌وه‌ دابگرنه‌ خواره‌وه‌.


پێشتریش، گه‌نجێك توانى ئاڵاى عێراق به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى پۆلیسه‌وه‌ له‌ناوه‌ڕاستى شارى كه‌ركووك دابگرێته‌ خواره‌وه‌.
bas news-
Top