کۆمسیۆنى ههڵبژاردن: هەڵکوتانە سەر ئۆفیسەکانمان لە لایەن حەشدی شەعبییەوە لە ناوچە کوردستانییەکان ئیدانە دەکهین
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕای گهیاند، ئیدانەی داگیرکردن و تاڵانکردنی ئۆفیسەکانی کۆمسیۆن دەکەن، كه لە لایەن حەشدی شەعبییەوە لە کەرکووک و خورماتوو داگیركراون، جهختیش دهكرێتهوه، كه پێویستە حکوومەتی عێراق قەرەبووی زیانەکان بکاتەوە.
له ڕاگهیاندراوهكهى كۆمسیۆن، كه دهقهكهى نێردراوه، هاتووه: "ئێمە وەکو کۆمسیۆن ئیدانەی ئەو کارانە دەکەین، کە لە لایەن حەشدی شەعبیەوە لە کەرکووک و دووزخورماتوو لە ڕۆژی 16/ 10/ 2017 دژی ئۆفیسەکانی ئێمە کراون".
ھەروەھا کۆمسیۆن داگیرکردن و بەتاڵانبردنی کەلوپەلەکانی لەم دوو شارەدا بە ناڕەوا و دوور لە ڕەوشتی مرۆڤایەتی و دامەزراوەیی دەزانێت، ئهوهش هاتووه، كه: "کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی، وەک دامەزراوەیەکی یاسایی و شەرعی بە پێی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دامەزراوە و پێویستە لەسەر ھەموو لایەک ڕێز لە کەسایەتیی مەعنەویی و ڕۆڵی لە پاراستنی ئاشتیدا بگرێت".
لە بەیاننامەکەدا، داوا لە پارەتە سیاسییەکان و حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەکەن، لهو ناوچانه ھاوکار و پاڵپشت بن بۆ پاراستنی دامەزراوە یاسایی و شەرعییەکان بەگشتی و کۆمسیۆن بەتایبەتی: " حکوومەتی عێراق پابەند بکەن بە قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی کۆمسیۆنی کوردستان و ڕێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی ئەوکارە نەخوازراوانە".
bas news-
