سەرۆك بارزانی: سەپاندنی ئەمری واقع بە زەبری زۆر و چەك و خیانەت قابیلی قبووڵ نییە
ڕۆژی سێشەممە 28ـی 11ـی 2017 لە سەلاحەددین سەرۆك (مەسعوود بارزانی) لەگەڵ ئەنجوومەنی سەركردایەتیی هەولێر و بەرپرس و كارگێڕانی لق و ناوچەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئەندامانی پارلەمان و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا و ژمارەیەك بەرپرسی سیاسی و ئیداریی پارێزگای هەولێر كۆبۆوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا (سەرۆك بارزانی) لە وتەیەكدا بە تێروتەسەلی باسی لە دوا پێشهاتە سیاسییەكان و ڕیفراندۆم و قۆناغی دوای ڕیفراندۆم كرد و وردەكاریی ڕووداوەكانی كەركووك و ئەو خیانەتەی شی كردەوە كە لەبەرانبەر گەلی كوردستان و كەركووك و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەنجام درا..
kdp-
