وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین په‌یامێك ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٨/١١/٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (تان بانگلین) كونسووڵی گشتیی كۆماری چینی میللی له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا باس له دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرا و به‌ڕێز بانگلین، جیا له گه‌یاندنی په‌یامی به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و بهغدایشى به ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و په‌یامه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌ڕێز كونسوڵی گشتیی چینی كرد كه به باشترین شێوه هه‌وڵی داوه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و په‌ككین په‌ره‌پێبدات و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان خوازیاری ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ چین هه‌بێت، به‌تایبه‌تی له بواری وه‌به‌رهێناندا.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه ئاماده بووه بۆ گفتوگۆ و دیالۆگێكی جددی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌وڵی جددیش ده‌ده‌ن گرژییه‌كان دووباره نه‌بنه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بن.
kdp-
