ئیدارەی گەرمیان.. راگەیاندراوێکی لەبارەی رووداوی تەقەکردن لە کفری بڵاو کردەوە
لە راگەیەندراوەکەی ئیدارەی گەرمیان، ئەوە خراوەتە روو: "لە چەند شەوی رابردوودا لە شارۆچکەی کفری لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو تەقە لەماڵی بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان، پەیامنێری گەلی کوردستان و ماڵی ھاوڵاتییەک کرا، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان وێرای ئەوەی بەتوندی ئیدانەی ئەو کارە تێکدەرانە دەکەین، لێرەوە ئاشکرای دەکەین لەگەڵ رووداوەکەدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە بەردەوامی لەسەر ھێڵ بووە".
راگەیەندراوەکەی ئیدارەی گەرمیان، ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە ھاوکات ھەریەک لە قایمقامی شارۆچکەی کفری، بەڕێوەبەری ئاسایش و پۆلیسی گەرمیانی راسپاردووە ھەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو کەسانەی بەو کارە ھەستاون تا رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە و سزای خۆیان وەربگرن".
ئەوەش روون کراوەتەوە: "لێرەوە ئیدارەی گەرمیان دڵنیایی دەدات بەھاوڵاتیان، ھێزە ئەمنییەکان لە شارۆچکەی کفری بە بەردەوامی و بە چاوکراوەیی لە ئەرکدان بۆ پاراستنی سەروماڵیان".
باسنيوز
