کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان تایبەتە بە تاوتوێی لێبوردنی گشتی
نازم هەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لێژنەی ئاسایش و ئەنجومەنی خۆجێی لە پەرلەمانی کوردستان گوتی: "بڕیارە ڕۆژی سێشممە و چوار شەممەی داهاتوو، پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرسی لێبوردنی گشتی کۆ ببێتەوە و لەوێ گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت کێن ئەوانەی لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە و دەبێت بە چەند فلتەردا بڕوات".
ئەو پەرلەمانتارە کوردە لە درێژدا گوتیشی: "ئەو پرسە لەناو پەرلەمان باسی لەبارەوە دەکرێت و لەوێ پرۆژەی نوێ دەدرێت و ئێمە وەک لێژنەی پەیوەندیدار راپۆرتی خۆمان ئامادە دەکەین و دەیدەینە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کە بخرێتە بەرنامەی کارەوە".
هاوکات لەگەڵ ئەم هەوڵەی پەرلەمانی کوردستان دوێنێ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، لێبوردنی گشتی ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە تاوان و توندوتیژییان دژ بە ئافرەتان ئەنجام داوە.
باسنیوز
