سۆران.. بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتان ڕێز لە ژمارەیەک ئافرەت و پیاو دەگرێت

 سۆران.. بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتان ڕێز لە ژمارەیەک ئافرەت و پیاو دەگرێت
بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتانی سۆران، بەبۆنەی ھەڵمەتی نیشتیمانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتان، ڕێوەڕەسمێکی ڕێزلێنانی ساز کرد.

راید سالار تەحسین دری، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بەئافرەتانی سۆران، ڕایگەیاند: "25ی 11ی ھەموو ساڵێک، ھەڵمەتی نیشتیمانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتان، لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان، بۆ ماوەی 16 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ھەر بەم بۆنەیەوە، ئەمساڵ لەژێر دروشمی (پێکەوە بەروە کوردستانێکی بێ توندوتیژی، کەس جێ ناھێڵین، توندوتیژیی دژی ئافرەتان و کچان کۆتایی پێ دێنین) ژمارەیەک لە سیمینار، کار و چالاکیی جۆراوجۆرمان ئەنجام داوە".

باسی لەوەش کرد، کە ھەر بە ھەمان بۆنەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 28/11/2017، لە ھۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و ھونەریی سۆران، ژمارەیەک چالاکی و ڕێوڕەسمێکیشیان ساز کردووە، لە کۆتاییشدا (10) ئافرەت و پیاوی سنوورەکەیان، خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێ بەخشراوە.








باسنیوز
Top