عەرەب و تورکمانەکان دەنگ بە کاندیدی گرووپە خیانەتکارەکەی 16ی ئۆکتۆبەری یەکێتی نادەن

عەرەب و تورکمانەکان دەنگ بە کاندیدی گرووپە خیانەتکارەکەی 16ی ئۆکتۆبەری یەکێتی نادەن
سەرەڕای بوونی ڕێککەوتنی نهێنییان لەگەڵ میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ناو کەرکووک، گرووپە خیانەتکارەکەی 16ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دانانی کاندیدەکەیان لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک شکست دەهێنن.



ئەمڕۆ سێشەممە 28/11/2017، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە هەوڵی گرووپی خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتی ئەنجام درا. لەمبارەیەوە بێوار عەلی کەرکووکی، چالاکوانی سیاسی و کۆمەڵگەی مەدەنی لە کەرکووک ڕاگەیاند: ”گرووپێک لەناو یەکێتی نەیانتوانی عەرەب و تورکمانەکانی رازی بکەن بۆ ئەوەی دەنگ بە ڕزگار عەلی بدەن بۆ پارێزگاری کەرکووک، چونکە هەردوو پێکهاەکە نایانەوێت ئەو پۆستە بدرێت بە کورد".



ئەوەشی نەشاردەوە کە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەبێ ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنەکە وادەکەی دیاری بکات و لە دەرەوەی بەرژەوەندییەکانی کورد، ”دووبارەکردنەوەیەکی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر بووە".



هەر لەمبارەیەوە جوان حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکگرتوو، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”یەکێتی پرۆژەی عەرەب و تورکمانەکانی وەرگرتووە و ھەموو داواکارییەکانیان جێبەجێ کراوە، ئیتر بیانووێک نەماوە، بەڵام خۆیان دەزانن بۆچی دەنگ بە پارێزگاری نوێ نادەن“. گوتیشی: ”ھەوڵەکان بۆ رازیکردنی ئەو دوو پێکهاتەیە تائێستا وەک خۆی ماوەتەوە". هاوکات جوان حەسەن باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکدا تەنیا ئەنجامی کۆبوونەوەکە درووستکردنی لێژنەیەک بووە لەبارەی پرسێکی ئابووری لە کەرکووک.






باسنيوز
Top