باڵیۆزی سریلانکا: خۆشحاڵین بە پتەوکردنی هاوپەیمانیمان لەگەڵ کوردستان

باڵیۆزی سریلانکا: خۆشحاڵین بە پتەوکردنی هاوپەیمانیمان لەگەڵ کوردستان
باڵیۆزی سریلانکا لە عێراق رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی خۆشحاڵە بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.



میرانجا ئاسۆکا رانسینخ، باڵیۆزی سریلانکا لە بەغدا، لە میانەی وتارێکدا لە رێوڕەسمی کردنەوەی کونسوڵخانەی فەخریی وڵاتەکەی لە هەولێر، هیوای خواست کردنەوەی ئەو کونسوڵخانەیە ببێتە هەنگاوێک بۆ نزیکبوونەوەی کولتوریی نێوان سریلانکا و هەرێمی کوردستان.



میرانجا ئاسۆکا رانسینخ هەروەها رایگەیاند، کە وڵاتەکەی خۆشحاڵە بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و ”هاوپەیمانیمان“ لەگەڵ هەرێمی کوردستان.



سریلانکا وڵاتێکی ئاسیاییە و دەکەوێتە باشووری هیندستان و یەکێکە لە وڵاتانی هەناردەکاری چا بۆ جیهان.



بەپێی زانیارییەکان، کە لە ماڵپەڕی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، ئێستا جگە لە کونسوڵخانەی فەخریی سریلانکا لە هەولێر، 36 کونسوڵخانەی گشتی، نووسینگەی کونسوڵگەری، کونسوڵگەریی فەخریی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان، هەن.


باسنيوز
Top