شاندی حکومەت پەیوەندییەكانی ھەولێر و بەغدا لەگەڵ سێ حزب تاوتوێ دەكات
دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە كوردستان24 راگەیاند، شاندی حکومەت بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، بۆ تاوتوێکردنی کێشەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەردانی پارتی و شیوعی و زەحمەتکێشان دەکات.
ماوەیەکە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و یەکخستنی دەنگی کورد، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانی کردووە.
K24
